سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ سەرجەم لێپرسراوی یەکە ئیدارییەکانی سنوورەکە کۆبوەوە.

بەروار: 30/07/2026

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ سەرجەم لێپرسراوی یەکە ئیدارییەکانی سنوورەکە کۆبوەوە.

ئەمڕۆ ٣٠ی تەمووز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ قایمقامی قەزای کەلار و کفری و ڕزگاری و بەڕێوبەری پۆلیسی گەرمیان و بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان و بەڕێوبەری دارستان و پاوانی گەرمیان و جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی گەرمیان و بەڕێوەبەری ناحیەکان لە بارەی ڕێگریکردن و قەدەغەکردنی زیادەڕەوی  و کێڵانی زەوی بەردەڵان کۆبوەوە 

لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا هەریەک لە لێپرسراوی یەکەئیدارییەکان تیشکیان خستە سەر ئەو گرفتانەی کە بەهۆی کێڵانی زەوی بەردەڵان و زیادەڕەویکردن لەسەر زەوییەکشتوکاڵییەکان ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، باسیان لەو ڕێکارانە کرد کە بەپێی یاسا لەماوەی ڕابردوودا گرتویانەتە بەر بۆ ڕێگریکردن لەو دیاردەیە.

لای خۆشیەوە بەڕێز (جەلال شێخ نوری)سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ، دوای تاوتوێکردنی ڕێکارە یاساییەکان جەختیکردەوە لە جێبەجێکردنی بڕیار و ڕێنماییەکان هاوکات، چالاککردنی زیتری لیژنەهاوبەشەکان بۆ چاودێریکردن و ڕێگریکردن لە کێڵانی نایاسایی لەوەزری چاندن، چونکە جگە لەوەی پێچەوانەی یاسایە و زیدەڕەوییە لەماوەی ڕابردوودا بووەتە مایەی درووستبوونی کێشەی کۆمەڵایەتیش، جەختیکردەوە لە سزادانی سەرپێچیکاران و ڕادەستکردنیان بەیاسا بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان. 

گەرمیان پانتاییەکی فراوانی زەوی کشتوکاڵی و زەوی بەردەڵان هەن، ئیدارەی گەرمیان دەیەوێت  پێش دەستپێکردنی  وەرزی چاندن و کێڵانی زەوییەکشتووکاڵییەکان ، کاری لیژنە هاوبەشەکان بۆ ڕێگری کردن لەو سەرپێچییە چالاکتر بکات، چونکە جگە لەوەی پێجەوانەی یاساو ڕێنماییەکانە ، هاوکات دەبنە هۆی کێشەی کۆمەڵایتیش.