ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
نوسینگەی پێشانگا و خزمەتگوزاری بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان کرایەوە
بەروار: 08/07/2026
نوسینگەی پێشانگا و خزمەتگوزاری بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان کرایەوە
ئەمڕۆ (٨ی تەمووز) بەئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم و بەڕێوەبەری مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی گەرمیان بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ بازرگانان لە مەرزی نێودەوڵەتی پەرویزخان نوسینگەی پێشانگا و خزمەتگوزاری گەرمیان کرایەوە
کردنەوەی نوسینگەکە بە بەئامانجی کەمکردنەوەی ڕۆتین و ئاسانکاری تەواو بۆ بازرگانانە، کە لە ماوەی ڕابردوودا بۆ بەدەستهێنانی مۆلەتی بازرگانی پێویست بوو بچنە پارێزگاکانیتری هەرێم، دوای کردنەوەی ئەم نوسینگەیە بازرگانان دەتوانن ڕاستەوخۆ دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانیان مۆڵەتی بازرگانی لە مەرزی پەرویزخان بەدەست بهێنن.
دوای کردنەوەی نوسینگەی پێشانگا و خزمەتگوزاری بازرگانی (نەوزاد کامل محمود)بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم و جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا تیشکیان خستە سەر گرنگی کردنەوەی ئەم نوسینگەیە و ئامانجەکانی لە پێناو خزمەتکردنی خەڵک و گەشەپێدانی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان.
وێنەکان