کۆمسینى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رێزلێنانى بەخشییە سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان

بەروار: 06/07/2026

کۆمسینى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رێزلێنانى بەخشییە سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان

ئەمڕۆ (٦ى تەمموزى ٢٠٢٦) بەڕێوەبەرى گشتى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان لە سلێمانى بەیاوەرى شاندێک سەردانى ئیدارەى گەرمیانى کرد و رێزلێنانى بەخشییە سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان.

لەو سەردانەدا، ئامانج عەزیز بەڕێوبەرى گشتى کۆمسینى باڵاى هەڵبژاردنەکان، سوپاسى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و دامودەزگاکانى سنورەکەى کرد لەماوەى رابردوودا بۆ راییکردنى کاروبارەکانى بنەکەکانى کۆمسیۆن لە گەرمیان و  لەسەروبەندى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکان هاوکار و پشتیوانیان بوون. ئەوەشى خستەڕوو، لەبەرامبەر بەدەمەوەهتنى بەردەوام و چارەسەرکردنى کێشە و گرفتەکانی بنەکەکانیان رێزلێنان دەبەخشن بە سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان.

لەبەرامبەردا، بەڕێز جەلال شێخ نورى شەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان، سوپاسى کردن بۆ رێزلێنانەکەیان و ئەوەشى دووپاتکردەوە کە کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان سەرپەرشتى پرۆسەی هەڵبژاردن دەکەن کە پرسێکى نیشتمانییە ئەرکێکى گەورە بەجێدەهێنن، ووتیشى، لەماوەى رابردوودا بنەکەکانى کۆمسیون بەشێوەیەکى باش ئەرەکانیان راییکردووە و لە هەڵبژاردنەکاندا بەسەرکەوتوویی و بە بێ کەموکورتى کارەکانیان راییکردووە.

سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان جەختیشىکردەوە، ئیدارەى گەرمیان وێڕاى دەستخۆشی بۆ کۆمسیون، وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوان دەبێت بۆ بنەکەکانى کۆمسیۆن لە گەرمیان وچارەسەرکردنى هەر گرفتێک بۆیان بێتەپێش.

وێنەکان