ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجە خنکاوەکەی گەرمیان چرتر دەکرێتەوە
بەروار: 23/06/2026
هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجە خنکاوەکەی گەرمیان چرتر دەکرێتەوە
ئەمڕۆ ٢٣ی حوزەیران ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ بەڕێوەبەری دام و دەزگا ئەمنییەکان کۆبوەوە ، بەمەبەستی چڕترکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجەی کە لەرووباری سیروان خنکا.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وێرای دوپاتکردنەوەی نیگەرانی خۆی بۆڕووداوەکە، سوپاسی تیمەکانی حکومەت و هاوڵاتیان و خێرخوازانی کرد کە هەوڵی بێووچان و دڵسۆزانەیان ناوە بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجە خنکاوەکە، بەڵام سرووشتی ڕووبارەکە و بەرفراوانی سنوورەکە وا دەخوازێت بە تیمێکی فراوانتر لە دامودەزگا ئەمنییەکان هاوکاری کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بن بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە
بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەری فەرمانگەکان ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ چرترکردنەوەی هەوڵەکانیان ، کارمەندی زیاتر دەخەنە ئەرکەوە بۆ هاوکاری کردنی تیمە تایبەتەکانی گەڕان بەدوای تەرمەکە.
وێنەکان