سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەمەبەستی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی سەردانی مەڵبەندی گەرمیانی کرد

بەروار: 01/06/2026

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بەمەبەستی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی سەردانی مەڵبەندی گەرمیانی کرد 

ئەمڕۆ (١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە یاوەری قایمقامی قەزای کەلار و قایمقامی قەزای ڕزگاری و بەشێک لە بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوبەری فەرمانگەکانی گەرمیان، مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی بەسەرکردەوە.

لەسەردانەکەدا بەڕیز (جەلال شێخ نوری) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی پێگەیاندن، هاوکات ڕۆڵی گرنگی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی لە هەموو قۆناغەکاندا هاوشانی حکومەت لە خزمەتی سەرجەم چین و توێژەکانی گەرمیان، بەگرنگ وەسفکرد.

بەڕێز(عومەر عەلی) لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وێرایی بەخێرهاتن سوپاسی وەفدی ئیدارەی گەرمیانی کرد کە هەمیشە لە پێناو خزمەتکردنی خەڵک و چین و توێژەکان بێ جیاوازی کۆشش دەکات، هاوکات هیواشی خواست پەیوەندی نێوان یەکێتی و حکومەتی لە گەرمیان بۆ خزمەتکردنی خەڵک بتەوتر بێت و پێکەوە درێژە بە خەباتی خزمەت بدەن .