ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد
بەروار: 25/05/2026
ئەمڕۆ (٢٥ ی ئایاری ٢٠٢٦) لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە یاوەری ستافی مەڵبەند، سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازی لێکرا لە دیداری نێوانیان کە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدرەی گەرمیان بۆ کاروباری هونەری ئامادەی بوو گفتوگۆ لەسەر خزمەتکردنی زیاتری خانەقین و دەوروبەری کرا.
لەسەردانەکەیدا، کاروان یاروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەوەی خستەڕوو، ئامانج لە سەردانەکەیان پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردولایە لەپێناو دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر و کاری هەملایەنە بۆ خزمەتکردنی باشتری خانەقین و دەوربەری.
ووتیشی، جێگەی دەستخۆشییە لەماوی رابردوودا ئیدارەی گەرمیان لە رێگەی فەرمانگەکانییەوە خزمەتی بە خانەقین کردووە، داواشیکرد هەوڵەکان زیاتر چڕبکرێتەوە بۆ خزمەتی زیاتری خانەقین و دەوروبەری.
لای خۆیەوە، جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، جەختیکردەوە، لە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردولا، ووتیشی، ئێمە لەئیدارەی گەرمیان هەمیشە خانەقینمان بە شێکی گرنگ لە ئیدارەی گەرمیان زانیووە و هەر لەو روانگەوەشەوە حکومەتی هەرێم لە رێگەی فەرمانگەکانییەوە لە سێکتەرەکانی خزمەتگوزاری شارەوانی، ئاو، تەندروستی، لایەنی ئەمنی، رۆشنبیری، سێکتەرەکی تریش، خزمەت دەکات.
ووتیشی، لەماوەی رابردوودا پشتوانی فەرمانگەکان بووین بۆ راییکردنی کارەکانیان و بێگومان ئەو پشتیوانی و پاڵپشتیانەمان بە زیاترەوە بەردەوام دەبێت.
هەر لەدیدارەکەدا جەختکرایەوە لە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی زیاتر و بەردەوان لەپێناو خزمەتی باشتر بەو سنورە.
وێنەکان