راگەیەندراوى کۆبوونەوەى لیژنەى ئەمنى ئیدارەى گەرمیان

بەروار: 19/05/2026


رۆژی ( ١٨ی ئایاری ٢٠٢٦) بەسەرپەرشتى بەڕێز سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و بە ئامادەبوونى سەرۆکى یەکە ئیدارییەکان و بەڕێوەبەرى دادمودەزگاکانى (ئاسایش، پۆلیس، هاتوچۆ، پۆلیسى دارستان و ژینگە، بەرگرى و فریاکەوتن، بەرگرى شارستانى، نوینەرایەتى هێزەکانى پێشمەرگە، دژەتیرۆر، کۆماندۆ، ئۆپەراسیۆنى ئاسایش، بەشى ئاسایشى زاڵگەکانى گەرمیان، بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان و خێزان، ئاسایشى مەرزى پەروێزخان) کۆبوونەوەى لیژنەى باڵاى ئەمنى لە دیوانى ئیدارەى گەرمیان بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا، رێکارە پێویستە ئەمنییەکان تاوتوێى کران و بۆ لێپێچینەوە لە سەرپێچیکاران ئەرکى دامودەزگا ئەمنییەکان دەستنیشان کرا و، ئەم بڕیارانەى لاى خوارەوە دران:

١. رێگرکردن لە هەڵگرتنى چەکى بێ مۆڵەت، بۆ ئەو مەبەستە دەزگاکانى ئاسایش و پۆلیس و یەکە ئیدارییەکان لە گشت قەزا و ناحیەکان رێکارى پێوست دەگرنەبەر.

٢. دەستگیرکردنى ئەو کەسانەى کە فەرمانى دەستگیکردنیان هەیە و تا ئێستا دەستگیرنەکراون.

٣. رێگریکردن لە تەقەکردن لە بۆنەکاندا و گرتنەبەرى رێکارى پێوست بەرامبەر تەقەکەران بەجۆرێک دەستگیربکرێن و بدرێنە دادگا.

٤. پشکنینى کافتریا و چایخانەکان و دەستگیکردنى ئەو گەنجانەى چەقۆ و کەرەستەکانى شەڕکرندن هەڵدەگرن.

٥. لێپرسینەوە و دەستبەسەرداگرتنى ئەو ئۆتۆمبیلانەى کە تابلۆیان پێوە نیە و بەبێ مۆڵەت جامیان رەشکردووە، بۆ ئەو مەبەستە پۆلیسى هاتوچۆ بە هەماهەنگى لەگەڵ دامودەزگا ئەمنیەکانى تر رێکارەکان دەگرنەبەر.

٦. لێپرسینەوە و دەستبەسەرداگرتنى ئەو ماتۆرسکیلانەى کە بەشێوەى گروپ نمایش دەکەن لە شەقام و شوێنەگشتییەکاندا و هاوڵاتیان بێزاردەکەن بۆ ئەو مەبەستە هێزەکانى ئاسایش هاوکارى پۆلیسى هاتوچۆ دەکەن، هاوکات دەستبەسەردا گرتنى ئەو ئۆتۆمبیلانەى لە شەقامەکاندا نمایش دەکەن و دەبنە هۆى بێزارکردنى هاوڵاتیان.

٧. گرتنەبەرى رێکارى  پێویست بەرامبەر شۆفێرانى ئەو ئۆتۆمبیل و ماتۆڕسکیلانەى کە لە بەردەم قوتابخانە و خوێندگەکان کێشە و گرفت دروست دەکەن.

٨. رێگریکردن لە وەستانى ئۆتۆمبیلى بارهەڵگەر و تانکەر لە شەقام و کۆڵانەکان بۆ ئەو مەبەستە، یەکە ئیدارییەکان و شارەوانى، لەگەڵ هاتوچۆ شوێنی پیویستان بۆ دابین بکەن.

٩. پشکنینى شوێنکارەکانى جوانکارى و چاککردنەوە، بۆ رێگریکرن لە فرۆشتنى کەرەستە قەدەغەکراوەکانى ئۆتۆمبیل و ماتۆرسکیل.

١٠. توندترکردنى رێکارەکان بەرامبەر بەو کەسانەى راو دەکەن لە هەر پێگە و بەرپرسیارەتییەک بن بۆ ئەو مەبەستە پۆلیسى دارستان، بەهاوکارى دەزگانى ئاسایش و  پۆلیس و کۆماندۆ و دژەتیرۆر و هێزەکانى پێشمەرگە، رێکارى پێویست دەگرنەبەر.

١١. لە وەرزى دروینە و دەغڵ دان، بەرگرى شارستانى پلانى پێوست دابینێت کە بە هاوکارى یەکە ئیدارییەکان رێگرى لە ئاگرکەوتنەوە بکات.

١٢.  بەرگرى شارستانى بە هەماهەنگى لەگەڵ یەکەى ئیدارى و کشتوکاڵ، رێگرى لە جوتیاران بکەن کە دواى درەوکردنى بەرهەمەکانیان، جاڕەکانیان نەسوتێنن و هەر جوتیارێکش سەپێچى کرد سزا بدرێت.

لیژنەى باڵاى ئەمنى ئیدارەى گەرمیان
١٨/٥/٢٠٢٦