ئیدارەی گەرمیان
Garmiyan Administration
سەرەتا
ئیدارەی گەرمیان
ئیدارەی گەرمیان
کەلار
کفری
خانەقین
ڕزگاری
هەواڵەکان
دام و دەزگاکان
قایمقامیەتی قەزای کەلار
قایمقامیەتی قەزای کفری
ناحیەکانی سەربەقەزای خانەقین
بەڕێوبەرایەتیەکان
تەندەر
پڕۆژەکان
میدیا
سەرپەرشتیاران
پەیوەندی
سەرەتا
هەواڵەکان
وەزارەتی ناوخۆ بەدواداچوون بۆ پاراستنی ژینگە و بەرەنگاربوونەوەی زێدەڕۆیی دەکات
بەروار: 04/05/2026
کۆبوونەوەیەکی گرنگ بۆ توندکردنی ڕێکارە کردارییەکان ئەنجامدرا
وەزارەتی ناوخۆ بەدواداچوون بۆ پاراستنی ژینگە و سروشتی کوردستان و توندکردنی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی زێدەڕۆیی دەکات
ئەمڕۆ (٤ی ئایاری ٢٠٢٦) بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ و بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەرانی گشتی دەستەی ژینگە و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان، لەدیوانی وەزارەتی ناوخۆ کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو لەسەر پاراستنی ژینگە و سروشتی جوانی کوردستان لەگەڵ توندترکردنی ڕێکارەکانی ڕێگریکردن لە زێدەڕۆیی لەسەر زەوی و موڵکی گشتی.
لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری ناوخۆ باسی لە هەنگاوە کردەییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ژینگە و ئاو و هەوا کرد و لەگەڵ ئەوەشدا، ئاستەنگ و بەربەستەکانی خستەروو. جەختیشی کردەوە لە پێویستی هەماهەنگی زیاتری نێوان وەزارەتی ناوخۆ و دامودەزگاکانی، لەگەڵ دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە و فەرمانگەکانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو پاراستنی ژینگە.
دواتر لە بابەتی بەرەنگاربوونەوە و ڕێگری لە زێدەڕۆیی، هەوڵەکانی پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارەکان و تیمەکانیان بەرز نرخێندرا بۆ رێگریکردن لە زیادەڕەویکردن، دوپاتیشیکردەوە، پێویستە ڕێکاری یاسایی توند لە بەرامبەر هەر کەسێک بگیرێتە بەر کە دوور لە یاسا و ڕێنماییەکان هەوڵی زێدەڕۆیی لەسەر موڵک و ماڵی دەوڵەت دەدات.
دوابەدوای ئەوەش هەریەکە لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان باسیان لە کار و پلانی خۆیان کرد بۆ پاراستن و چاککردنەوەی ژینگە لە سنوری خۆیان و لەگەڵ رێکارەکان بۆ رێگریکردن لە زیادەڕەوی بۆ سەر موڵک و ماڵی گشتی.
وێنەکان