فەرماندەی میحوەری دووی هێزی پێشمەرگە سەردانى ئیدارەى گەرمیانى کرد

بەروار: 14/04/2026

ئەمڕۆ (١٤ی نیسانی ٢٠٢٦) سەرپەرشتتاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە لیوا مەردان چاوشین فەرماندەی میحوەری دووی هێزەکانی پێشمەرگە، لە دیداری نێوانیان کە هەریەکە لە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەری دامودەزگاژانی ناوخۆ ئامادەی بوون، تیشکخرایە سەر رۆڵ و پێگەى هێزەکانى پێشمەرگە بۆ پاراستنى سنورەکان، جەختیش کرایەوە لە پتەوکردنی پەیوەندیەکان و هەماهەنگی نێوان هەردولا.


لاى خۆیەوە، بەڕێز جەلال شێخ نورى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان، وێڕاى ئەوەى رۆڵى هێزەکانى پێشمەرگەى بەرزنرخاند، ئامادەیی ئیدارەى گەرمیان و سەرجەم دامەدەزگاکانى سنورەکەى خستەڕوو بۆ هاوکارى و پشتیوانى هێزەکانى پێشمەرگە.

وێنەکان