ئاگری نەورۆز لەکەلار کرایەوە

بەروار: 20/03/2026

ئێوارەی ئەمڕۆ (٢٠ی ئازاری ٢٠٢٦) بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کەلار و بو ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری دامودەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان و بەرپرسانی حزبی و حکومی و بەشێک لە هاوڵاتیان لە مەراسیمیکدا کە لەلایەن شارەوانی کەلارەوە ئەنجامدرا، ئاگری نەورۆز لەشاری کەلار لەسەر قەڵای شێروانە کرایەوە.

لە لێدوانێکێدا، بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن، بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان و نەورۆزی ئاڕاستەی هاوڵاتیان و سەرجەم چین و توێژەکان کرد و هیوای ئاسودەیی بۆ هەموولایەک خواست.

ووتیشی، ئومێد دەکەین جەژنی رەمەزان و نەورۆز ببنە مایەی ئاشتی و تەبایی و ئەو جەنگ و نەهامەتیانەی لەناوچەکەدا هەیە کۆتاییان پێبێت و مەترسییەکان لەسەر ووڵاتەکەمان بڕەوێنەوە.