بەروار: 05/03/2026
بەیانی ئەمڕۆ (٥ی ئازاری ٢٠٢٦) بە ئامادەبوونی قایمقامی قەزای کفری و سەرۆکی شارەوانی کفری و لێپرسراوی بەشی پڕۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان و لێپرسراوی پلاندانان، دەستکرا بە قیرتاوکردنی جوتسایدی گەڕەکی ئازادی لە قەزای کفری. گوژمەی پڕۆژەکە خۆی لە نزیکەی ٣٤٠ ملیۆن دینار دەبینێتەوە و لەلایەن ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دابین دەکرێت، لە ڕۆژانی داهاتووداشدا دەخرێتە خزمەت هاوڵاتیانەوە. ساهر عەلی جاسم، قایمقامی قەزای کفری، لە میانی بەسەرکردنەوە و چاودێریکردنی ڕاستەوخۆی پرۆژەکە، دڵخۆشی خۆی بە قیرتاوکردنی ئەم ڕێگە سەرەکییە دەربڕی کە ساڵانێکە کارکردن تێیدا وەستاوه و شاڕێیەکی گرنگە و داواکارییەکی بەردەوامی خەڵکی شاری کفری بووە، بەو بۆنەیەشەوە سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد کە لەسەر بودجەی تایبەتی خۆیان، ئەم پرۆژەیەیان تەواوکرد. هەروەها هیواشی خواست، لە ئایندەیەکی نزیکدا، تەواوی پرۆژەکانی دیکەی شاری کفری تەواو بکرێن. 🔷 ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کفری 🔷 سەرۆکایەتی شارەوانی کفری