بەروار: 17/02/2026
ئەمڕۆ (١٧ی شوباتی ٢٠٢٥) عەمید تەها تیماری فەرماندەی لیوای ٤ ی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە پێشوازی لێکرا. لەدیداری نێوانیان کە فەرماندەی فەوجی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتیەکان لە گەرمیان ئامادەی بوو، باس لە رۆڵی فەوجەکەیان لە گەرمیان کرا و جەخت لە هەماهەنگی نێوان هەردولا کرایەوە. بەڕێز جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، هيواى سەرکەوتنى بۆ عەمید تەها تیمارى خواست لە ئەرکە نوێیەکەى و ئامادەیی ئیدارەی گەرمیانی پیشاندا بۆ هەوکاری و پاڵپشتی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەکان و چارەسەری هەر کێشە و گرفتێک بێتە پێشیان.
لەبەرامبەردا، عەمید تەها تیماری سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی کرد بۆ هاوکاری و هەماهەنگیەکانی.