بەروار: 12/02/2026
ئەمڕۆ (١٢ی شوباتی ٢٠٢٦) سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە شاری کەلار، ماڵی خاتوو هاجەر ئەحمەدی بەسەرکردەوە، کە مێردەکەی و کەسوکاری ئەنفالە و خاوەنی دوو منداڵی کەمئەندامە.
مەبەستی سەردانەکەی بەڕێز جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەهۆی نەخۆش کەوتنی خاتوو هاجەر بوو کە ماوەیەکی زۆر بەهۆی نەخۆشیەوە لە نەخۆشخانە ماوەتەوە، لەنزیکەوە هەواڵی تەندروستی پرسی و هیوای چاکبونەوەی بۆ خواست.
لەبەرامبەردا، ئەکرەم صاڵح، کوڕی خاتوو هاجەر، بەناوی خانەوادەکەیانەوە سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی کرد بۆ سەردانەکەی و بەسەرکردنەوە و بەدەمەوەهاتنی بەردەوامی بۆ خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان.