بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان فستیڤاڵی دایک بۆ زانست و هونەر لەقەزای کفری بەرێوەچوو.

بەروار: 12/02/2026

بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان فستیڤاڵی دایک بۆ زانست و هونەر لەقەزای کفری بەرێوەچوو.

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کفری و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و بەرێوەبەری پەروەردەی کفری و  بەرێوەبەری فەرمانگەکانی قەزاکە و مامۆستایان  خوێندکاران فستیڤاڵی دایک بۆ زانست و هونەر لە ئامادەیی کفری تێکەڵ بەڕێوەچوو.

لەفستیڤاڵەکەدا، بەرێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وتارێکی پێشکەشکرد و وێرای دەستخۆشی لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کفری، ئاماژەی بەگرنگی ئەم چالاکییانەکرد و ڕایگەیاند پشتیوانی تەواوی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان و پەروەردەی کفری دەبین، لە بەرەوپێش بردنی کەرتی پەروەردە لەڕووی پەروەردەیی و زانستی و هونەرییەوە، چەند بڕگەیەکی فستیڤالەکەشی بە پشتگیرییەکی گەورە و جوانی ڕۆژئاوای کوردستان  وەسفکرد.

دواتر و لە فستیڤالەکەدا بەڕێوەبەری پەروەردەی کفری وتارێکی پێشکەشکرد و تێیدا سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کفری کرد لە پشتیوانی بەردەوامیان بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە. 

دواتر چەندین برگەی هونەری و میوزیک لەلایەن خوێندکارانی خوێندگا و باخچەکانەوە بەڕێوەچوون، هاوکات لە کۆشکەکانی فستیڤاڵەکەدا چەندین بەرهەمی زانستی و کلتوری و هونەری نمایشکران.

فستیڤالی دایک لە قەزای کفری  لە لایەن ئامادەیی کفری بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کفری و بە پشتگیری ڕێکخراوی هاوکاری ئەلمانی بەڕێوەچوو.