بەروار: 15/10/2025
ئەمڕۆ(١٥ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢٥) سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان بە یاوەرى بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى گەرمیان و بەڕێوەبەرى رێگاوبانى گەرمیان و بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى ئیدارەى گەرمیان و بەڕێوەبەرى ناحیەى قۆرەتوو، لیواى ٣ى هێزەکانى پێشمەرگەى لەسنورى ناحیەى قۆرەتوو بەسەکردەوە. لەو بەسەرکردنەوەدا، جەلال شێخ نورى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان رۆڵى لیواى سێى هێزەکانى پێشمەرگەى بەرز نرخاند لە پاراستنى ئەمنیەتى سنورەکە و بەرەنگاربوونەوەى تیرۆرستانى داعش لە ساڵانى رابردوودا هاوکات ئامادەیی ئیدارەى گەرمیان و دامودەزگاکانى سنورەکەى پیشاندا بۆ پشتیوانى هێزەکانى پێشمەرگە لە سنورەەکە. لاى خۆیەوە، عەمید دلێر شکور فەرماندەى لیواى ٣ى هێزەکانى پێشمەرگە سوپاسى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و شاندى یاوەریکرد بۆ سەردانەکەى و رۆڵ ئیدارەى گەرمیانى بەرز نرخاند لە پشتیوانى و هاوکارى بەردەوامیان، داواشیکرد رێگاى دەروازەى بارەگاى لیواکەیان قیرتاوبکرێت لەپێناو باشترکردنى هاتوچۆ لیواکەیان و راپەڕاندنى کارەکانیان بەشێوەیەکى باشتر، لەبەرامبەردا، سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان پشتیوانى لە داواکارییەکەیان کرد و ئەوەی خستەڕوو لە رێگای رێگاوبانی گەرمیانەوە کار لەسەر جێبەجێکردنی دەکەن.