بەروار: 15/10/2025
ئەمڕۆ (١٥ى تشرنى یەکەمى ٢٠٢٥) سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان بەیاوەرى بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى گەرمیان و بەڕێوەبەرى رێگاوبانى گەرمیان و بەڕێوەبەرى ناحیەى قۆرەتوو و سەرۆکى شارەوانى کەلار، پرۆژەى دووسایدکردنى رێگاى نێوان پردى شەهید حسین مەنصور- صاڵح ئاغاى بەسەرکردەوە. درێژى رێگاکە ٣ کیلۆمەتر و ٦٠٠ مەتر و بە بڕى زیاتر لە ١٠ ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دینار لەسەر بودجەى رێگاوبانى گەرمیان و پەرەپێدانى پارێزگاکان/ ئیدارەى گەرمیان چووتە بوارى جێبەجێکردنەوە و کە هەر سایدێکى ٨.٥ مەتر قیرتاو لەخۆى دەگڕیت.
لەو سەردانەدا جەلال شێخ نورى سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانى راگەیاندن جەختى لە گرنگى رێگاکە کردەوە و ئەوەى خستەڕوو، ئەم رێگایە لەگەڵ ئەوەى هاتوچۆى زۆرى هاوڵاتیانى لەسەرە، رێگایەکى بازرگانى و ستراتیژییە، هەرێمى کوردستان دەبەستێتەوە بە کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوە لە رێگەى مەەرزى نێودەوڵەتى پەروێزخانەوە.
جەختیشیکردەوە لە بەگەڕخستنەوەى تەواوى هەوڵەکان بۆ ئەوەى لە کاتی خۆیدا پرۆژەکە تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتى هاوڵاتیان، بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوەبەرى رێگاوبانى گەرمیان و بەڕێوەبەرى ناحیەى قۆرەتووى راسپارد لەپێناو باشتر بەڕێوەچونى کارەکان لەسەر هێڵ بن بۆ چارەسەرکردنى هەر کێشە و گرفتێک بۆ پرۆژەکە بێتە پێش.