جوتسایدی گەڕەکی شۆڕش لە کفری قیرتاوکرا

بەروار: 12/10/2025

رۆژی ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ بەئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی کفری و تیمی ئەندازیاری شارەوانی کفری و بەرێوبەری پلاندانان وبەرێوبەری پرۆژەکانی  بەرێوبەرایەتی شارەوانیەکانی گەرمیان، دەستکرا بە قیرتاوکردنی جووتسایدی گەرەکی شۆرش  کە هەرسێ جووتسایدی هەواری نوێ و شۆرش و شەهیدان بە یەک دەبەستێتەوە.

ئەم پرۆژە بە گوژمەی ٥٠٤ ملیۆن و ٨٧٩ هەزار دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەنجامدرا و لەچەند رۆژی ئایندەدا دەخرێتە خزمەت دانیشتوانی شارەکەمانەوە.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی کفری