بەروار: 02/10/2025
لەیادی ٨ ساڵەی کۆچی دوایی رابەری نەتەوەیی گەلی کورد سەرۆک مام جەلال، سەری رێز و وەفا بۆ روحی پاکی دادەنەوێنین، سەرۆک مام جەلال سەرکردە و سیاسەتمەدارێکی گەورە و خاوەن ئەزموونی گەلی کورد بوو، کە بە خەبات و تێکۆشانی دەیان ساڵەی خزمەتێکی گەورەی بە کورد و کوردستان کرد. سەرۆک مام جەلال لە ژیانی سیاسیدا رۆڵی گەورە و بێهاوتای هەبوو لە بەدیهاێنانی خەونی لە مێژینەی گەلی کورد بۆ ئازادی و پاراستنی سەروەریمان، هەر لە سایەی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال ئاشتی و پێکەوەژیانی سیاسی و نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەدیهات، بۆیە لەدەستدانی ئەم سەرۆک و سەرکردە مەزنە خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ گەلی کورد و عێراق و ناوچەکە بە گشتی و هەرگیز جێگەی پڕنابێتەوە. هیواخوازین لەساڵیادی ماڵئاواییکردیدا، هەموولایەک سیاسەت و رێبازی سەرۆک مام جەلال کە یەکڕیزی و پێکەوەیی نیشتمانی بوو، بکەن بە هەوێنی سیاسەتی گەلی کورد لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکان و بەدیهێنانی یەکڕیزی نێوماڵی کورد. دووبارە لە ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال، سەری رێز و وەفاداری دادەنوێنین و رەوانی شاد و ئارام بێت. جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان