بەروار: 02/10/2025
ئاگاداری لایەنە سیاسیەکان و کاندیدە بەڕێزەکان دەکەینەوە، لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، وێنە و پۆستەری کاندیدان و پارتەکان لەو جێگاو شوێنانە دانەنێن کە دەبێتە هۆی شاردنەوەی هێماکانی هاتووچۆ و گڵۆپی ترافیک لایتەکان، هەروەها پۆستەر لە سەر شۆستە و لە بەرامبەر هێڵەکانی پەڕینەوە دانەنێن کە ئاستەنگی هاتووچۆیی دروست ئەکات. بە پێچەوانەوە داوای یاسایی لە سەر لایەنی سەرپێچیکار تۆمار دەکەین و پۆستەرەکانیان لێدەکرێنەوە.
راگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان