ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
ئامادەیی پیشەسازی کفری رێزلێنانی بەخشیە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی کرد لەپێشانگایەکی شێوەکاری پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی گەرمیان دەستیپێکرد
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتی بەڕیتانیا لە هەولێر ‌

29 / 5 / 2025


ئەمڕۆ (٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥) جەلال شێخ نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیار بۆ کاروباری هونەری، پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتی بەڕیتانیا لە هەولێر و شاندی یاوەری.
لەو سەردانەدا، ئاندرۆ بیزڵی، کونسوڵی گشتی بەڕیتانیا لە هەولێر ئەوەی خستەڕوو، ئەمڕۆ بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاشنابوون بە ناوچەی گەرمیان و بەسەرکردنەوەی پرۆژەی چاککردنەوەی ئاودێری باڵەجۆ کە لەسەر ئەرکی حکومەتی بەڕیتانیا لەلایەن رێکخراوی (IOM) تەواوکراوە سەردانەکەی بۆ گەرمیان ئەنجامداوە.
ووتیشی، ئەوەی لە سەردانەکەمان بینیومانە کەلار شارێکی جوان و گەشەسەندووە و جوڵەی ئاوەدانی و بەرەوپێشچوونی زۆر باشی تێدا بەدیدەکرێت، ئەمەش جێگەی دەستخۆشییە.
لەبەرامبەردا، جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان باسی لە ئیدارەی گەرمیان و کار و پرژەکانی سنورەکە کرد، ئەوەی راگەیاند، گەرمیان ئیدارەیەکی سەربەخۆیە، لە ساڵی ٢٠٠٦ وە وەک یەکەم ئیدارەی سەربەخۆ لەهەرێمی کوردستاندا دامەزراوە، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایی هاوشێوەی پارێزگاکانی تری تێدایە، ئیدارەکەمان رۆڵی هەبووە لە کار ئاسانی بۆ هاوڵاتیان و خزمەتی باشتری سنورەکە، هەر ئەمەش وایکردوە حکومەتی هەرێم لە ناوچەکانی دیکەی هەرێم ئیدارەی سەربەخۆ بهێنێتە کایەوە.
دواتر، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند گەرمیان لە پرۆسەی جینۆسیادی ئەنفالدا زۆرترین قوربانی داوە و هەموو گوندەکانی خاپور کراون بەڵام توانیمانە خزمەتگوزاری پێویستی وەک ئاو و کارەبا و رێگاوبان و قوتابخانە بگەیەنینە گوندەکان، هاوکات، تیشکی خستەسەر ئەوەی لە رووی ئەمنیەوە گەرمیان ناوچەیەکی پارێزراوە و لەرووی جوگرافیەوە پێگەیەکی بەهێزی هەیە ئەمەش وایکردووە لە هەموو رویەکەوە گەشەکردن بەخۆوە ببینێت، بەتایبەت لە رووی بازرگانی و کشتوکاڵی و پیشەسازی و وەبەرهێنانەوە.
هەر لە درێژەی دیدارەکەدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سوپاسی حکومەتی بەڕیتانیای کرد لەبەرامبەر ئەنجامدانی پرۆژەی چاککردنەوەی ئاوی باڵەجۆ لە سنوری ناحیەی قۆرەتوو، هاوکات لە دیدارەکەدا، باس لە مەترسیەکانی گۆرانی کەشوهەوا و دیاردەی کۆچی نایاسایی کرا و جەختکرایەوە لەبەگەڕ خستنی هەوڵی هەمەلایەنە و پلانی پێویست بۆ بەرەنگاربونەوەی زیانەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کۆچی نایاسایی لە گەرمیان.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، وێنەی قەڵا شێروانە و سەرای کفری پێشکەش بە کونسوڵی گشتی بەڕیتانیا لە هەولێر کرد.
‌ 102 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure