لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی ناو ئەنجومەنی وەزیران ئامادەی بوون، باس لە کێشەو گرفت و داواکاریيەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کرا کە لە رۆژی (١٦ی ئایاری ٢٠٢٥) ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراون، هاوکات، تیشکخرایە سەر ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیيان و مەترسی قەیرانی وشکەساڵی.
هەر لە کۆبووەکەدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، بە جێبەجێکردنی داواکاریەکانی ئیدارەی گەرمیان کە پێشتر ئاڕاستەیان کرابوو، ئەمە جگە لەوەی لەلایەن سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانەوە کۆمەڵێک داواکاری دیکەی تایبەت بە خزمەتکردنی زیاتری سنورەکە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کرا و ئەوانیش لای خۆیانەوە جەختیان کردەوە کە دیراسەی داواکارییەکان دەکرێت.
1. گۆڕینی فەرمانی پێدانی زەوی بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی لە ناحیەی سەرقەڵا بۆ ناحیەی رزگاری.
2. کڕینی ١٠ ئامێری شۆفڵ و گەڵابە و حەفارە و گرێدەر و حادیلە، بۆ شارەوانیەکانی سنوری گەرمیان.
3. کڕینی چوار سەلەی کارەبا بۆ کارەبای گەرمیان.
4. زیادکردنی پێشینەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوربەری گەرمیان.
5. هێنانەکایەی فەرمانگەی باجی دەرامەت و خانووبەرە لە قەزای کفری.
6. بەخشینی بەڵێندەر لە سزای دواکەتنی کارەکانی لە کاتێکدا کە نەختینەی پێویستی پێ نەدرێت.
7. دروستکردنی پردێک لە سەر روباری سیروان لە ناو شاری کەلار.
8. دروستکردنی شێڵتەرێک. بۆ سەگی بێلانە.
9. ئاڕاستەکردنی نوسراو بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی گرتنەبەری رێکارەکانی بەقەزاکردنی ناحیەی رزگاری.