پرسەنامەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ کۆچی دوایی عەبدولڕەزاق فەیلی
14 / 6 / 2018
بەبۆنەی کۆچی دوایی ھەڤاڵ عەبدولرەزاق فەیلی ئەندامی دەستەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەی و سەرکردایەتی و ئەندام لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەین، خوای گەورە بە بەھشتی بەرین شادی بکات.
خوا لێخۆشبوو عەبدولرەزاق فەیلی یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە کە لە مێژووی خەباتی نەتەوایەتیمان یەکێتی بە ھەڵگیرسانی شۆڕشی نوێ رۆڵێکی گەورە و کاریگەری ھەبووە دواتر بەھۆی ئەم شۆڕشەوە میلەتەکەمان چەندین دەستکەوتی گەورەی بەدەستھێنا، دیارە لەو نێوەندەدا ھەڤاڵ عەبدولرەزاق شانازییەکی گەورەی بەردەکەوێت و لە ژیانیدا مێژوویەکی پڕسەروەری و پرشنگداری بۆ خۆی تۆمار کرد، بۆیە لەدەستدانی ھەڤاڵ عەبدولرەزاق بە خەسارەتێکی گەورە دەزانین.
جێگەی خۆیەتی لێرەوە رۆڵ و خەباتی ئەم پیاوە مەزنەی میلەتەکەمان بەرز بنرخێنین و بۆ نیشتمانپەروەری و کوردایەتی رێچکەی بگرینەبەر، روحت ئاسودە کاک عەبدولرەزاق یادت ھەمیشە بەزیندووی بمێنێتەوە، تۆ ئیتر بەشێکی لە مێژووی گەلێکی ستەمدیدە.
ھەزاران سڵاو لە گیانی پاکی کاک عەبدولرەزاق و شەھیدانی کورد و کوردستان
سەڵاح کویخا
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
٢٠١٨/٦/١٤
608 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|