قوتابخانه‌ی سابیس ساڵنامه‌ی كاروچالاكیه‌كانی پێشكه‌ش ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
16 / 1 / 2018
ئه‌مڕۆ (16ی كانوونی دووه‌م) به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان و به‌شێك له قوتابیانی قوتابخانه‌ی سابیس سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه كاروچالاكی ساڵانه‌ی قوتابخانه‌كه‌یان پێشكه‌ش كرد.
له‌و دیداره‌دا، هاوار عادل به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی كه‌لاری نێوده‌وڵه‌تی (سابیس) رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی خوێندنی ساڵی رابردوودا كۆمه‌ڵێك كاروچالاكییان ئه‌نجامداوه و هه‌موو ئه‌و چالاكیانه‌ش له دوتوێی كتوێی كتبیێكدا له چاپداوه و ئه‌مڕۆ پێمان خۆش بوو پێشكه‌شی ئیداره‌ی گه‌رمیانی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادار بن له كاروچالاكییه‌كانمان.
راشیگه‌یاند، سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ین له ساڵانی رابردوودا هاوكار و پاڵپشتمان بوون بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كاری قوتابخانه‌كه‌مان و خزمه‌تكردن به بواری په‌روه‌رده له سنوره‌كه.
لای خۆیه‌وه، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، رایگه‌یاند، جێگه‌ی خۆشحاڵیه قوتابخانه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له شاری كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان بوونی هه‌یه و خزمه‌تێكی گه‌وره به ره‌وشی په‌روه‌رده له سنوره‌كه ده‌كات و به‌و سیستمه‌ش كه كاری پێ ده‌كات، رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه، ئومێدیش ده‌كه‌ین هه‌موو قوتابخانه‌یه‌ك له كوردستان به‌و سیستمه كار بكات.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی بۆ قوتابخانه‌كه دووپاتكرده‌وه و ووتیشی، له ئێستادا وڵاته‌كه‌مان به بارودۆخێكی سه‌خت و دژوار تێده‌په‌رێت به‌ڵام ئومێد و هیوامان به‌م نه‌وه تازه‌یه هه‌یه كه بتوانن له ئاینده‌دا خزمه‌تی گه‌وره به وڵاته‌كه‌مان بكه‌ن.
1083 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|