وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
21 / 10 / 2017
ئه‌مڕۆ (21ی تشرینی یه‌كه‌م) به‌مه‌به‌ستی به هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوانی قه‌زای دوزخورماتوو، وه‌زیری كۆچ و كچبه‌رانی عێراق سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و به ئاماده‌بوونی قایمقامی قه‌زای دوز و نوێنه‌ری دوزخورماتوو له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: سوپاسی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌ده‌مانه‌وه هاتووه بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌ی به‌هۆی جه‌نگی داعشه‌وه روویان له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كردووه.
ووتیشی: ئێستاش به‌هۆی شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانی قه‌زای دوزخورماتوو كه به‌هۆیه‌وه هه‌زاران خێزانی قه‌زاكه روویان كردۆته ئیداره‌ی گه‌رمیان، سوپاسی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران ده‌كه‌ین كه ده‌ستبه‌جێ پێداویستی فریاگوزاری بۆ ئاواره‌كان دابینكردووه.
دواتر د.ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچوكۆچبه‌رانی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ تێكچوونی بارودۆخی دوزخورماتوو و ئاواره بوونی هاڵاتیانی ئێمه له وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆبه‌ران ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵه‌كانمان ده‌ستپێكرد و توانیمان پێداویستی فریاگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ین و ئێستاش له‌م قۆناغه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه له ده‌ره‌وه نه‌بن خێمه‌ی پێویستیان بۆ دابین ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له دابینكردنی پێداویستی بۆیان به‌رده‌وام ده‌بین.
هاوكات، سه‌پارشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان داواكاری یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنوره‌كه و نوێنه‌رانی دوزخورماتوو بۆ كردنه‌وه‌ی كه‌مپێك له سنوری ناحیه‌ی نه‌وجول و جێگیركردنی ئاواره‌كانی دوزخورماتوو كه هاتونه‌ته سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان له كامپی تازه‌دێ و به‌رده‌وامی دان به دابه‌شكردنی پێداویستییه‌كان به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا، خسته‌ڕوو.
له‌به‌رامبه‌ردا، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: بۆ كردنه‌وه‌ی كامپ ئێمه لاریمان نیه به‌ڵام ده‌بێت دیراسه‌ی شوێنه‌كه بكه‌ین تا بزانین تا چه‌ند گونجاوه بۆ كامپ، بۆ جێگركردنی ئاواره‌كانیش له كامپی تازه‌دێ ئێمه لاریمان نیه. جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بین له دابینكردنی پێداویستییه‌كان بۆیان.
624 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|