كه‌مپێكی راهێنان بۆ یاریزانانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان له كه‌لار ده‌كرێته‌وه
17 / 8 / 2017
ئه‌مڕۆ (17ی ئاب) تیپێكی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی سیروانی نوێ سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو، به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی كه‌مپی راهێنان بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له كه‌لار ده‌بن، لای خۆشیه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماده‌یی هاوكاری بۆ تیپه‌كه پیشاندا.
له‌دیداری تیپه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، د.سیروان جه‌مال راهێنه‌ری تیپه‌كه رایگه‌یاند: تیپی كچانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی سیروانی نوێ كه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقن، له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌شداری پاڵه‌وانێتی عه‌رەب و كوردستان ده‌كه‌ن و پێیان باش بووه كه‌مپێكی راهێنان له یاریگای یانه‌ی شێروانه له كه‌لار بكه‌نه‌وه و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك لێره راهێنان بكه‌ن.
ووتیشی: ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌مپه له كه‌لار، راهێنانه له كه‌ش و هه‌وایه‌ك نزیك بێت له كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق و ئاشنابوونی زیاتری تیپه‌كه‌یان به ناوچه‌ی گه‌رمیان.
د.سیروان راشیگه‌یاند، سوپاسی یانه‌ی شێروانه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی گه‌رمیان و ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ین كه له كردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌مپه هاوكارمان بوون.
لای خۆشیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی له كردنه‌وه‌ی كه‌مپه‌كه‌یان له شاری كه‌لار و پشتیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی بۆ دوپاتكردنه‌وه.
هاوكات، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، هیوای خواست ئه‌و تیپه له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌ی له كه‌لارن راهێنانه‌كانیان به‌باشی ئه‌نجام بده‌ن و ئاستێكی باش به‌ده‌ستبهێنن، ووتیشی، جێگه‌ی خۆشحاڵییه له ئێستادا كچان شانبه‌شانی كوڕان به‌شداری كارایان له‌بواری وه‌رزشدا هه‌یه و جێگه‌ی ده‌ستیان دیاره.
436 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|