ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
روونکردنەوەیەک لە ئیدارەی گەرمیانەوە ‌

29 / 6 / 2017

ئیدارەی گەرمیان لە رونکردنەوەیەکدا رایەدەگەیەنێت، کە ماوەیکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و بە ئەکاونت و پەیجی بێ شوناس هێرشی ناڕەوای دەکرێتەسەر و هۆکاری ئەو هێرشانەش بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رێگر بووە هەندێ کەس لە رێگەی پرۆژەکانی گەرمیان و بە رێگەی ناشەرعی سەرمایەکانیان قەبەتر بکەن.

دەقی روونکردنەوەکە:

روونکردنەوەیەک لە ئیدارەی گەرمیانەوە

ماوەیەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و لێرە و لەوێ هێرشی ناڕەوا و نا مەنتقی دەکرێتە سەر ئیدارەی گەرمیان و بەڕێز (سەڵاح کوێخا) سەرپەشتیاری ئیدارەکە، لە کاتێکدا ئەو هێرشانە ناچنە چوارچێوەی رەخنەی جدی و نابنە هەوڵێکی خەمخۆرانە بۆ گەشەکرنی گەرمیان، بگرە تەنها خۆی لە کۆمەڵێک تەشهیری ناڕەوا و بێبنەما دەبینێتەوە. چونکە ئەوەی تێبینی دەکرێت ئەوانەی کە هیڕش دەکەن تا ئێستا نەیانتوانیوە بە بەڵگە و دۆکیۆمێنت و بە ئاشکراکردنی ناسنامەی خۆیان و لەسەر بنەمای بابەتیبوون رەخنەکانیان ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان و سەرپەرشتیارەکەی بکەن، ئەوە نەبێت لەژێر ناوی رەخنە، کۆمەڵێک ووشەی بێ مانا و نابەجێ و دور لە ئەخلاقی نوسین و ئاستی رۆشنبیری بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ریز دەکەن.

لێرەوە ئەوە دووپاتدەکینەوە بە شاهیدی رۆژنامەنوسان و چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی و لایەنە سیاسییەکان و چین و توێژەکانی تری سنورەکە، ئیدارەی گەرمیان و بەڕێز سەرپەشتیاری ئیدارەی گەرمیان هەمیشە بەسنگی فراوانەوە رەخنەی هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانی قبوڵ کردووە و لەبەر ئەوەی بەهەندیش وەریگرتوون زۆرجار کار لەسەر ئەو رەخنانە کراوە، ئەمە جگە لەوەی خودی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رۆژانە کاتژمێرێک پیش دەوامی فەرمی لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان ئامادە بووە و تا کۆتایی دەوام دەرگای واڵا بووە و بەبێ مەوعید هەموو کەسێکی بینیوە، هەروەها زۆربەی کۆبونەوەکانی ئیداراتیشی لەپێناو راییکرنی کارەکانی حکومەت لە سنورەکە خستۆیە دوای دەوامی فەرمی، بۆیە هەر بەڕێزێک رەخنەی جدی و سودبەخشی هەیە نەک ئازادە لەوەی بڵاوی بکاتەوە بەڵکو دەتوانێت هەر کاتێک بیەوێت بێتە ئیدارەی گەرمیان و رووبەڕووی بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانی بکاتەوە و دەستخۆشی لێدەکەین.

ئەوەش بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست دووپات دەکینەوە، لە گەرمیاندا زۆر کەس و دەست هەبوون وویستویانە لە پرۆژە جۆربەجۆرەکان بە رێگەی ناشەرعی و لەسەر حسابی خەڵک سەرمایەکانیان قەبەتر بکەن بەڵام بەڕێز سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان رێگر بووە لەو دەستانە، ئەوانیش وەک ئەوەی بیانەوێ تۆڵە لە ئیدارەی گەرمیان بکەنەوە لە رێگەی خەڵکانی ئاست نزمی دەوروبەریانەوە بە چەندین ئەکاونت و پەیجی فەیسبوک هێرشی نا بەجێیان بۆسەر ئیدارە و ژیانی تایبەتی بەڕێز سەرپەشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەست پێکردووە.

ئەوەش بەبیر دەهینینەوە ئەگەر کەسێک بیەوێ بەناوی خوازراو یان لە رێگەی پەیجی بێ شوناسی فەیسبوک بە دەستی ئەم و ئەو و بەتۆمەت و بوختانی ناڕەوا ئیدارەی گەرمیان و سەرپەرشتیارەکەی ناشرین بکات، ئەوە لێرەوە پێی دەڵێین خەڵک هۆشیارە و بە چاوکراوەیی خۆی درک بە راستی و حەقیقەتەکان دەکات و ئەو کەسانەش تەنها خۆیان ماندوو دەکەن، بگرە گرێی دەرونییەکانی زیاتر دەبن بەرامبەر ئیدارەی گەرمیان.

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان
۲٠۱۷/٦/۲۹

‌ 668 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure