سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هێڵی سایلۆكانی په‌روێزخان كۆبوویه‌وه
27 / 4 / 2017
ئه‌مڕۆ (27ی نیسان) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌رزی په‌روێزخان و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قۆره‌توو، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری شۆفێری سایلۆكانی هێڵی په‌روێزخان كۆبوویه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نوێنه‌رانی هێڵی سایلۆكانی مه‌رزی په‌روێزخان داوایانكرد له‌سه‌ر كاری خۆیان به‌رده‌وام بن و حكومه‌تی هه‌رێم رێگه‌یان پێبدات به‌رێژه‌یه‌كی دیاریكراو به‌رهه‌می چیمه‌نتۆ له ئێرانه‌وه بهێنن.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا به بڕیارێك هاورده‌كردنی چیمه‌نتۆی له سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانه‌وه راگرتووه نه‌ك ته‌نها په‌روێزخان ئێمه‌ش له ئیداره‌ی گه‌رمیان و مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان پابه‌ندی بڕیاری حكومه‌تین.
ووتیشی: داخستنی مه‌رزی په‌روێزخان به‌هۆی ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن شۆفێری سایلۆكانه‌وه بۆ چه‌ند رۆژێك، كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاری حكومه‌ت نابێت، چونكه پاش دیراسه‌كردنی ته‌واو ئه‌م بڕیاره دراوه كه چیمه‌نتۆی فه‌ل هاورده نه‌كرێت، به‌ڵام ئیداره‌ی گه‌رمیان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن هێلی سایلۆكان، هێڵه‌كانیان به‌سه‌ر هێله‌كانی تری مه‌رزه‌كه دابه‌شده‌كات.
هاوكات به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی هێڵه‌كان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری راسپارد به زووترین كات ئه‌و كاره ته‌واو بكه‌ن و خاوه‌ن هیڵی سایلۆكان له هێله‌كانی تری ده‌ست به كاركردن بكه‌ن.
448 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|