به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار ده‌ستبه‌كار بوو
26 / 4 / 2017
ئه‌مڕۆ (26ی نیسان) به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی قه‌زای كه‌لار و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حزبی و حكومی، له مه‌راسیمێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار ده‌ستبه‌كاربوو.
له‌سه‌رتای مه‌راسیمه‌كه‌دا، دارا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێمه له په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری پیشووی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار (م.شیروان محه‌مه‌د غه‌ریب) ده‌كه‌ین كه بۆماوه‌ی چوار ساڵ له‌و پۆسته‌دا بووه و توانی خزمه‌تێكی گه‌وره به بواری په‌روه‌رده بكات و بۆ هه‌میشه جێگه‌ی ده‌ستی دیار ده‌بێت.
ووتیشی: لێره‌وه پیرۆزبایی له (م. عه‌داله‌ت له‌تیف) به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار ده‌كه‌ین و وێڕای ئه‌وه‌ی هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشت و هاوكاری ده‌بین بۆ سه‌ركه‌وتنی و خزمه‌تكردنی بواری په‌روه‌رده له سنوره‌كه.
دواتر سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا وێڕای ئه‌وه‌ی سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی په‌روه‌رده‌ی كه‌لاری كرد له‌به‌رامبه‌ر چوار ساڵ خزمه‌تكردنی، پیرۆزبایی له به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار كرد، راشیگه‌یاند: ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكومییه‌كان له سنوره‌كه، هاوكار و پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار ده‌بن بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا.
دواتر به‌پرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی مامۆستایان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تێدا، پشتیوانی لقه‌كه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی په‌روه‌رده دوپاتكرده‌وه.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا، عه‌داله‌ت له‌تیف به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه و مامۆستا كاری كردووه و ئێستاشی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌لار وه‌رده‌گرێت وه‌ك ئه‌ركێك لێی ده‌ڕوانێت و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی چڕده‌كاته‌وه بۆ خزمه‌تكردن.
ووتیشی: ئومێده‌وارم هه‌موو لایه‌ك پشتیوانم بێت تا به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو پێكه‌وه بتوانین نمونه‌یه‌كی جوانی په‌روه‌رده له سنوری گه‌رمیان پێشكه‌ش بكه‌ین.
430 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|