ده‌رباره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان لینکی په‌یوه‌ندیدار ئه‌رشیف په‌یوه‌ندی
هەڵمەتی کوتانی سورێژە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدەدرێت ناوەندی بازرگانی پیشەسازی و بیناسازی ئێران لە شاری کەلار کرایەوە بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
جیاواز لە ساڵانی رابردوو لە گەرمیان ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەچوو ‌

20 / 3 / 2017

ئیوارەی ئەمڕۆ (۲٠ی ئازار) بە ئامادبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و قایمقامی قەزای کەلار و بەرپرسی یەکەمی حزبەکان لە گەرمیان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری فەرمانگەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان، لە رێورەسمێکدا ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای شێروانە لە شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان کرایەوە و ئاهەنگ و چالاکی هونەری بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا، سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ووتەیەکی پێشکەكردوو تیایدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی ئاراستەی هاوڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەکان و هێزەکانی پێشمەرگە کرد لە سەنگەرەکانی بەرگری.

ووتیشی: هیوا دەخوازین جەژنی نەورۆز ببێتە هەوێنی ئاشتی وتەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و وەک چۆن بەرپرسی حزبەکان ئەمڕۆ لەگەرمیان دەست لەناو دەست ئاگری نەورۆزیان هەڵکرد، لە ئاستی باڵاش بە دانیشتن و گفتوگۆ سەرجەم و کێشەو قەیرانەکانی هەرێم چارەسەر بکەن لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان راشیگەیاند: ئەمڕۆ هەموو لێرە کۆبوینەتەوە و بە ئازادی ئاگری نەورۆز دەکەینەوە، ئازادیمان دەستکەوتی خوێنی شەهیدانە و هیز و ماندووبونی پێشمەرگەیە.
لە ووتەکەیدا سەڵاح کوێخا سوپاسی قایمقامی قەزای کەلار و قایمقامی قەزای کفری و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی گەشت و گوزار و رۆشنبیری هونەر و شارەوانییەکان و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکان و کەس و لایەنەکانی کرد کە بۆ سازدانی ئاهەنگەکە ماندوو بوون.

دواتر، بە بەشداری ژمارەیەک هونەرمەند و گروپی هەڵپەرکێ ئاهەنگی نەورۆز بەڕێوەچوو.

‌ 475 جار خوێندراوه‌ته‌وه
ڕاپۆرت
فیستیڤاڵی شعریی پەروەردەی کفری بەڕێوەچوو
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازیکرد لە شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی دەکات
هاوکارییەکانی کەمپینی ئیدارەی گەرمیان و رێکخراوەکان، بۆ رۆژاوای کوردستان بەڕێکرا
بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سیستمی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی شۆفێری لە گەرمیان خرایە خزمەتی هاوڵاتیان
نرخی دراو دیناری عێڕاقی
گه‌رمیان له‌ میدیاكاندا
یه‌که‌ ئیدارییه‌کان
Idaray Garmyan copyright 2012 All Rights Reserved
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure