په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز
20 / 3 / 2017
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات و تیایدا وێڕای ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی چین و توێژه‌كان ده‌كات، داوا ده‌كات لایه‌نه سیاسییه‌كان جه‌ژنی نه‌ورۆز بكه‌نه ده‌رفه‌تێك بۆ رێككه‌وتن و كۆتاییهێنان به قه‌یرانه‌كان.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان داوا له هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌كات له پێناو سه‌لامه‌تیان، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هاتوچۆ بن هه‌روه‌ها له پێناو ژینگه‌یه‌كی ته‌ندورست شوێنه گه‌شتیارییه‌كان پاك راگرن.
ده‌قی په‌یامه‌كه: په‌یامی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی (2717)ی كوردییه‌وه، جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و گه‌رمیان به تایبه‌تی ده‌كه‌ین.
ئومێده‌وارین ئه‌م جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی گه‌لی كورد ببێته ده‌ستپێك بۆ ئاشته‌وایی گشتی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئه‌وه‌ش له پێناو به‌رپابوونی سه‌قامگیری و ئارامی بۆ هه‌موو لایه‌ك و كۆتاییهێنان به گرژی نێوانیان و چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌كان له هه‌رێم.
هه‌ر به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی برا پێشمه‌رگه‌كانمان ده‌كه‌ین له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له نیشتمان و سه‌ری رێز و وه‌فا بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای رزگاری گه‌له‌كه‌مان داده‌نوێنین.
له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌دا، داواكارین له هاوڵاتیان و گه‌شتیاران له رۆژانی نه‌ورۆزدا له پێناو سه‌لامه‌تی گیانیان و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هاتوچۆ بن و هاوكاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بن، هاوكات له كاتی سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانیشدا پابه‌ند بن به پاك راگرتنی ژینگه‌وه، ئێمه‌ش له ئیداره‌ی گه‌رمیان دڵنیایی ده‌ده‌ین به هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست كه ته‌واوی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له رۆژانی نه‌ورۆزدا له ئه‌ركدا ده‌بن بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵیان.
دووباره پیرۆز بێت جه‌ژنی نه‌ورۆز، جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی، سه‌رفرازی و ئاسوده‌یی بۆ هه‌موو لایه‌ك.
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان 20ی ئازاری 2017
357 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|