رونکردنەوەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان دەربارەی رێگری لە وەبەرهێنان
20 / 2 / 2017
ماوه‌یه‌كه لێره و له‌وێ هه‌ندێ قسه وقسه‌ڵۆك ده‌رباره‌ى رێگرى له‌وه‌به‌رهێن و وه‌به‌رهێنه‌ران له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان فڕێ ئه‌درێت كه گوایه له سنووره‌كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ به‌رپرسه‌وه رێگرى له وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كرێ ، هه‌ر به‌م ڕێگایه‌دا وه‌به‌رهێنه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید له په‌یجى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك نووسیویه‌تى كه چه‌ندین جار پرۆژه‌ى له گه‌رمیان پێشكه‌ش كردووه ،به‌ڵام ڕێگه‌ى پێنه‌دراوه ، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌وه ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه كه وه‌به‌رهێنه‌رى ناوبراو بۆ یه‌ك جاریش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌هاتۆته گه‌رمیان و جارێك نوێنه‌رێكى ناردۆته لاى سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌كه‌مان و ئه‌ویش به‌نوێنه‌ره‌كه‌ى وتووه ئاماده‌ن هه‌موو هاوكارى و كارئاسانیه‌كى بۆ بكه‌ن و هه‌موو ئه‌و چیرۆكى ڕێگریه‌ى ناوبراو باسى ئه‌كات ته‌نیا ئه‌مه‌یه ،ئێمه له ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندیه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان ده‌یان جار ئه‌وه‌مان ڕوون كردۆته‌وه كه هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك كۆسپى بۆ دروست ده‌كرێت با سه‌ردانى ئیداره‌ى گه‌رمیان بكات و به‌ڵگه‌كانى بخاته ڕوو ، هه‌موولاش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئیداره‌ى گه‌رمیان نه‌ك به‌هیچ جۆرێك ڕێگه به‌ڕێگرى له وه‌به‌رهێنه‌ران و پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان نادات ،به‌ڵكو ئه‌وپه‌ڕى كارئاسانیش بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران وپرۆژه‌كانیان بۆ خزمه‌تى گه‌رمیان ده‌كات .
ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندیه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان 20 / 2 /2017
391 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|