سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ پزیشكانی پسپۆر كۆبویه‌وه
26 / 10 / 2016
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (26ی تشرینی یه‌كه‌م) به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كێشه و گرفته‌كانی بواری ته‌ندروستی و پێداویستییه‌كان، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی جێگره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ پزیشكانی پسپۆری سنوره‌كه كۆبوویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: به ئامانجی ئاگاداربوون له كێشه و گرفته‌كانی بورای ته‌ندروستی و پێداویستییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان پێمان باش بوو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا كۆببینه‌وه و له نزیكه‌وه گوێبستی داواكارییه‌كان و ئه‌و گرفتانه بین كه رۆژانه دێنه به‌رده‌متان.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند "سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و پاشه‌كه‌وت و كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه و نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست و ئامێری پزیشكی پێشكه‌وتوو، به‌ڵام كێشه و گرفته‌كانی بواری ته‌ندورستی له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه‌متربووه له چاو رابردوو، ئه‌وه‌ش له‌و رووه‌وه ده‌ڵێین كه گله‌یی و گازنده‌ی هاوڵاتیان كه‌متر بۆته‌وه بۆیه لێره‌وه ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌ین و ماندوبونتان به‌رزده‌نرخێنین".
دووابه‌دوای ئه‌وه‌ش، د.سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان، باسی له كاری رۆژانه‌ی پزیشكه‌كان كرد رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له فهرمانهگاكان ده‌وام كه‌مبۆته‌وه به‌ڵام پزیشكه‌كان له گه‌رمیاندا ده‌وامی خۆیان ده‌كه‌ن و ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیشان به‌باشی ئه‌نجامداوه هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرده‌وه به‌باشی به‌ده‌م نه‌خۆشه‌وه بچن نه‌تیجه‌ش ئه‌وه‌یه كه گله‌یی و گازنده له‌سه‌ر ته‌ندروستی كه‌م بۆته‌وه".
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی تیشكی خسته‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و كه‌موكورتییه‌كان و زیاتر خزمه‌تكردنی نه‌خۆش له سنوره‌كه.
دواتر، پزیشكانی پسپۆر هه‌ر یه‌كه و لای خۆیه‌وه باسی له ووردهكای كاره‌كانیان و ئه‌و كێشه و گرفتانه كرد كه رۆژانه له كاتی كاركردن دێنه پێشیان له‌وانه‌ش، كه‌می ده‌وامی كارمه‌ندان، كێشه‌ی كه‌می ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كان، گرفته‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن و مناڵبوون.
لای خۆشیه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پاش ئه‌وه‌ی گوێبستی پێشنیار و ئه‌و كێشه و گرفته‌كان له زاری پزیشكانه‌وه، ووتی "ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتیوانی ته‌واو ده‌بین بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانتان، كاری جدی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر چاره‌سه‌كردنی هه‌ر كێشه و كه‌مووكورتییه‌ك له بواری ته‌ندروستی هه‌بێت".
578 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|