لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
24 / 8 / 2016
ئه‌مڕۆ (24ی ئاب) لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یدا ، له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان ئاماده‌ی بوو، باس له هاورده‌كردنی به‌روبوومه كشتوكاڵییه‌كان و كه‌رتی كشتوكاڵ له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كرا.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا غه‌ریب مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له كه‌رتی كشتوكاڵ به گشتی و پرسی هاورده‌كردنی به‌روبوومی كشتوكاڵی له رێگه‌ی مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه باس كرا.
ده‌رباره‌ی هاورده‌كردنی به‌رووبوومی كشتوكاڵی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه داوایكرد، ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هه‌موو هه‌وڵێكی به‌گه‌ڕ بخات بۆ رێگری له هاورده‌كردنی به‌روبومی كشتوكاڵی خراپ له‌گه‌ڵ ئه‌و بارانه‌ی به‌بێ گومرك داخڵ ده‌بن.
هاوكات لیژنه‌كه داوایكرد، لیژنه‌ی تایبه‌ت به چاودێریكردنی عه‌لوه‌كانی سنوره‌كه، به‌ووردی كاره‌كانی بكات و له به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان بكۆڵێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئیداره‌ی گه‌رمیان له ماوه‌ی رابردوودا هه‌موو هه‌وڵێكی داوه بۆ رێگری له هه‌ر به‌رهه‌مێكی خراپ و هه‌ر بارێك كه هه‌وڵدرابێت به بێ گومرك داخڵی سنوره‌كه بكرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، چه‌ندین بار بۆ بنكه‌كانی گومرك گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
سه‌ڵاح كوێخا ووتیشی: لیژنه‌ی تایبه‌ت به چاودێریكردنی عه‌لوه له گه‌رمیاندا بوونی هه‌یه و له سبه‌نێوه زیاتر چالاكی ده‌كه‌ین به‌و ئامانجه‌ی بتوانن به‌باشی كاره‌كان ئه‌نجام بده‌ن و ئێمه‌ش باشتر ئاگاداربین له كه‌موكورتییه‌كان.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشت و پشتیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیانه بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا.
522 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|