سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس ده‌كات
5 / 7 / 2016
به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان و به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی باش و پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان له‌و مانگه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاس نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و هێزه‌كانی پۆلیس ده‌كات.
ده‌قی سوپاسنامه‌كه:
سوپاسنامه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆ
به‌بۆنه‌ی ته‌واو بوونی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی ده‌كه‌ین كه به درێژایی رۆژانی مانگی ره‌مه‌زان ماندونه‌ناسانه كاره‌كانیان راپه‌ڕاندووه، هه‌ر له‌و مانگه‌دا له‌سایه‌ی ئه‌م هێزانه سه‌روماڵی هاوڵاتیان پارێزراو بووه و خۆشبه‌ختانه كه‌مترین كێشه له سنوره‌كه هه‌بووه، بۆیه مامندوبونيان به‌رزده‌نرخێنین، دڵنیاییش به هاوڵاتیانی سنوره‌كه ده‌ده‌ین كه له رۆژانی جه‌ژن و پشوودا هێزه‌كان به‌پێی پلانه‌كانیان له خزمه‌ت و ئه‌ركدا ده‌بن.
سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان 30/6/2016
621 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|