له گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوان بۆ پاكڕاگرتنی ژینگه ئه‌نجام ده‌درێت
9 / 6 / 2016
ئه‌مڕۆ (9ی ئایار) به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی پاك راگرتنی ژینگه له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، رێكخراوی خاوێنی دۆستی ژینگه سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه كۆبویه‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌یدا، لانه عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی رێكخراوی خاوێنی دۆستی ژینگه، رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی پاكڕاگرتنی ژینگه و پاكژكردنه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی گشتگیر ده‌ستپێده‌كه‌ن و له هه‌فته‌ی ئاینده‌وه له گه‌رمیان ده‌ست به كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
ووتیشی: هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتیوانی لێده‌كرێت و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌درێت گه‌رمیانیش هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی تری هه‌رێم ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
لای خۆیشیه‌وه سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان پاڵپشتی ته‌واوی له هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كه‌ین و ئاماده‌ین بۆ هاوكاریكردنی ته‌واوی رێكخراوه‌كه‌تان به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵمه‌ته‌كه.
سه‌ڵاح كوێخا راشیگه‌یاند: بایه‌خدان به ژینگه و هه‌وڵدان بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان بۆ پاكڕاگرتنی ژینگه كارێكی پیرۆزه و ئیداره‌ی گه‌رمیان له ماوه‌ی رابردوودا پشتیوانی چه‌ندین پرۆژ و هه‌ڵمه‌تی هاوشێوه‌ی كردووه.
616 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|