نوێنه‌ری (unhcr) له عێراق سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
9 / 6 / 2016
ئه‌مڕۆ (9ی ئایار) به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی زیاتر و له ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ راییكردنی كاره‌كانیان له سنوره‌كه، نوێنه‌ری رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی (unhcr) له عێراق و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه كۆبوویه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه له ساڵی داهاتووه‌وه ئیداره‌ی گه‌رمیان راسته‌وخۆ خۆی كه‌مپه‌كانی له سنوره‌كه به‌رێوه ببات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مرۆیی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی گه‌رمیان ئاماجه‌ی بوون، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردوودا و له‌گه‌ڵ تێكچوونی بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كانی عێراق ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانی ئاواره روویان له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كردووه و له كه‌مپه‌كان نیشته‌جێكراون و حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌منیه‌ت و خزمه‌تگوزاری بۆیان دابینكردووه.
ووتیشی: شانبه‌شانی حكومه‌تی هه‌رێم له كه‌مپه‌كاندا له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به گشتی و (unhcr) به تایبه‌تی هاوكارێكی باشی حكومه‌ت بوون و خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان به خێزانه ئاواره‌كان كردووه ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سوپاس و پێزانینه.
دواتر برۆنۆ جیرۆ نوێنه‌ری (unhcr) دواتر برۆنۆ جیرۆ نوێنه‌ری له ماوه‌ی رابردوودا له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان كار و پرۆژه‌كانیان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی گه‌رمیان و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به‌باشی ئه‌نجامداوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه سوپاسی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كه‌ن.
هاوكات نوێنه‌ری (unhcr) جه‌ختی كرده‌وه له داهاتوودا هه‌وڵه‌كانیان زیاتر چڕ ده‌كه‌نه‌وه له بواره‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان خزمه‌ت به خێزانه ئاواره‌كان بكه‌ن و له ساڵی داهاتووشه‌وه ئیداره‌ی گه‌رمیان راسته‌وخۆ خۆی كه‌مپه‌كانی له سنوره‌كه به‌رێوه ببات.
560 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|