كاره‌بای خانه‌قین ده‌به‌سترێته تۆِری كاره‌بای هه‌رێمه‌وه
22 / 5 / 2016
ئه‌مڕۆ (22ی ئایار) به‌مه‌به‌ستی به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌بای خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری به تۆڕی كاره‌بای هه‌رێمه‌وه لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمه‌وه سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بهڵێنیدا له‌و رووه‌وه هاوكاری ته‌واویان بكات.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حازم كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ده‌رخسته‌یه‌ك بۆ پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌بای خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری به كاره‌بای هه‌رێمه‌وه ئه‌م لیژنه‌یه له وه‌زاره‌تی كاره‌باوه هاتووه.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: خزمه‌تكردنی ناوچه دابڕاوه‌كان ئه‌ركێكی پیرۆزه بۆیه ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان له پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی خانه‌قین به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشت و هاوكار ده‌بین بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م پرۆژه‌یه.
ووتیشی: خانه‌قین و ده‌ورووبه‌ری به‌هۆی پێگه‌ی جوگرافییه‌كه‌ی ناوچه‌یه‌كه هاوینی زۆر گه‌رمه بۆیه ناكرێت له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاویندا رووبه‌ڕووی بێ كاره‌بایی بێته‌وه پێویسته هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژه‌یه، له‌گه‌ڵ ته‌واو بونیشیدا ئێمه ده‌رخسته‌كه ئاراسته‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی.
573 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|