گه‌رمیان: پێشنیاری ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنان ده‌كرێت
5 / 4 / 2016
رۆژی (3ی نیسان) به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی پلان بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سنوره‌كه كۆبوویه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له‌سه‌ر رۆشنایی نوسراوی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌م كۆبووه‌نه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه‌ش خستنه‌ڕووی پێشنیار و پلان و پێداویستی پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانه بۆ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
ووتیشی: پێویسته له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیاندا ئه‌و جۆره پرۆژانه پێشنیار بكرێت كه بۆ ناوچه‌كه گرنگن و خزمه‌ت به دانیشتووانه‌كه‌ی ده‌كات ئه‌مه‌ش له پێناو بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له‌م سنوره‌دا.
دواتر، ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌كه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان پلانی خۆیان خسته‌ڕوو، كه خۆی ده‌بینییه‌وه له ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له بواره‌كانی، نیشته‌جێبوون و گه‌شتوگوزار و بازرگانی و كارگه‌ی پیشه‌سازی و چه‌ند بوارێكی تر.
712 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|