ناوی هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی ناحیه‌ی رزگاری بۆ وه‌رگرتنی شوقه
25 / 1 / 2016
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، له ناحیه‌ی رزگاری 60 شوقه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت دروستكرد، له ئێستادا له لایه‌ن لیژنه‌ی دابه‌شكردنی شوقه‌كه‌ناوه به‌پێی خاڵبه‌ندی 70 هاوڵاتی و فه‌رمانبه‌ر كاندیدن بۆ وه‌رگرتنی شوقه‌كان.
شێركۆ حسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی دابه‌شكردنی شوقه‌كان له ئیداره‌ی گه‌رمیان به سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان)ی راگه‌یاند: بۆ وه‌رگرتنی شوقه‌كانی ناحیه‌ی رزگاری له كۆی ئه‌و فۆرمانه‌ی پێشكه‌شكراون به خاڵبه‌ندی ناوی 70 هاوڵاتی و فه‌رمانبه‌ر ئاماده‌كراون به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت هه‌ر یه‌كێ له‌وانه سودمه‌ند بوبێتن یان خانویان هه‌بێت، له وه‌رگرتنی شوقه سودمه‌ند نابێت.
ووتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا ناوه‌كانیان بڵاوده‌كرێته‌وه تا رێكه‌وتی (3ی ئازاری 2016) پێویسته وێنه‌ی معاملات له گه‌ڵ خۆیاندا بهێنن و سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بكه‌ن.
834 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|