سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان نه‌خۆشخانه‌كان به‌سه‌رده‌كاته‌وه
21 / 1 / 2016
به‌یانی ئه‌مڕۆ (21ی كانوونی دووه‌م) به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له پێداویستییه‌كانیان و ده‌ستخۆشی لێكردنیان كه به‌بێ مووچه خزمه‌تی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌ریه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار و مه‌ڵبه‌ندی پزیشكی دادوه‌ری كه‌لار و نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژاری له شاری كه‌لار به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌ی، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لاری به‌سه‌ركرده‌وه و له كۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه، رایگه‌یاند: جێگه‌ی سوپاس و ده‌ستخۆشیه له‌م قه‌یرانی داراییه و نه‌بوونی موچه‌دا كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه خزمه‌تی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.
ووتیشی: هه‌ر پێداویستییهكتان هه‌بێت ئێمه له ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌یگه‌یه‌نینه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین تا كاره‌كانی ته‌ندروستی نه‌وه‌ستێت چونكه كاره‌كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ژیانی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه.
دواتر، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌ریه‌كه له مه‌ڵبه‌ندی پزیشكی دادوه‌ری كه‌لار و نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژاری به‌سه‌ركرده‌وه و له كۆبونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ كارمهكانیاندا، سوپاسی كردن كه سه‌ره‌ڕای بێ موچه‌یی و قه‌یرانی دارایی ده‌وام ده‌كه‌ن و خزمه‌تی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌یدا، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار، هه‌ڵگورد محه‌مه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه له ئێستادا هه‌ندێ جۆری ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كه‌یاندا، نه‌ماوه و بۆ سهردانیكهرهكانیشیان زۆر پێویستی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێداویستی ئه‌مبوڵانسه‌كانیان هه‌یه و ئه‌گه‌ر دابین نه‌كرێت كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیان ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان دڵنیایی پێدان كه كه‌و ئه‌و كێشانه‌یان بۆ چاره‌سه‌رده‌كات.
447 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|