یه‌كگرتووی ئیسلامی رێزلێنان ده‌به‌خشێته سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان
16 / 11 / 2015
ئه‌مڕۆ(16ی تشرینی دووه‌م) شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و رێزلێنانی به‌خشیه سه‌رپه‌رشتنیاری ئیداره‌كه.
ئه‌رسه‌لان ساڵح، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و سه‌رۆكی شانده‌كه پاش گه‌یاندنی سڵاوی ئه‌مینداری گشتی حزبه‌كه‌ی به سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردوودا ئیداره‌ی گه‌رمیان و ده‌زگا حكومییه‌كان له سنوری گه‌رمیان هه‌ماهه‌نگیه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌بووه و به‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ش توانراوه بارودۆخه ناهه‌مواره‌كان تێپه‌ڕێنرێت.
ووتیشی: ئیداره‌ی گه‌رمیان و ده‌زگا حكومییه‌كان له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی گه‌رمیان و ئاڵۆزییه‌كاندا رۆڵێكی ئیجابیان بینیوه له هێوركردنه‌وه‌ی بارۆدۆخه‌كه و پاراستنی باره‌گای حزبه‌كان، ئه‌وه‌ش شایه‌نی ده‌ستخۆشیه و ئێمه له مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌پێناو به‌رزنرخاندی ئه‌و هه‌وڵانه ئه‌م رێزلێنانه ده‌به‌خشین به‌سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سوپاسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی كرد بۆ رێزلێنانه‌كه‌ی و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌وه‌ی كردبێتی ئه‌ركی خۆی به‌جێهێناوه و له‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی سنوره‌كه‌شدا هه‌موو هه‌وڵێكی داوه ئاڵۆزییه‌كان زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كه‌ن دیاره به سوپاسه‌وه لایه‌نه سیاسییه‌كانیش رۆڵێكی باشیان بینیوه له هاوكاریكردنی ئیداره‌كه.
ووتیشی: به‌خشینی ئه‌م رێزلێنانه زیاتر هانمان ده‌دات بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كان وخزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان لایه‌نه سیاسیه‌كان به ئامانجی خزمه‌ت گه‌یاندن به ناوچه‌كه.
سه‌ڵاح كوێخا راشیگه‌یاند: یه‌كگرتووی ئیسلامی وه‌كو پارتێكی سیاسی له‌هه‌موو كاته جیاوازه‌كاندا له‌سنوری گه‌رمیان هاوكارێكی باشی ئیداره‌ی گه‌رمیان بووه بۆ سه‌ركه‌وتن له كاره‌كانیدا و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان ئه‌وه‌ش جێگه‌ی پێزانیه.
444 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|