شاندێكی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌كات
11 / 11 / 2015
ئه‌مڕۆ (11ی تشرینی دووه‌م) شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه پێكهاتبوو له چوار ئه‌ندام، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌كه، پشتیوانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان بۆ كاركردن له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی زیان به‌ركه‌وتووی لافاو دوپاتكرده‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار ئه‌ندامی شانده‌كه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، به‌مه‌به‌ستی دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان و ئاگاداربوون له زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی لافاوه‌كه و هه‌وڵدان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه سه‌ردانی سنوره‌كه‌یان كردووه.
له‌به‌رامبه‌ردا، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌كو ئاماده‌كاری ژووری عه‌مه‌لیاتی پێكهێناوه و له‌سه‌ر ئاستی قه‌زاكانیش ئه‌و ژووره دروستكراوه و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هه‌موو هه‌وڵێكی خسته‌گه‌ڕ له‌پێناو پاراستنی ژیان و سه‌روماڵی هاوڵاتیان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه به‌داخه‌وه هاوڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا به‌ڵام خشبه‌ختانه ده‌یان خێزان له مردن رزگاركرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خاوه‌نكاره‌كانی گه‌رمیان شانبه‌شانی حكومه‌ت له سنوره‌كه‌دا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیاندا و ئالیاتیان خسته‌كاره‌وه بۆ رزگاری كردنی هاوڵاتیان.
سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانیش، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتی "تا ئێستا زیانه‌كان نازانرێت به‌ڵام ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌سه‌ر ئاستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار لیژنه‌ی پێكهێناوه بۆ خه‌مڵاندنی زیانه‌كان و دواتر ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم كار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتووان بكات و سوپاسی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ ئیداره‌كه‌مان كاربكه‌ن بۆ قه‌ربووكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان".
455 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|