سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ردانی جه‌له‌ولا ده‌كه‌ن
1 / 10 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (1ی تشرینی یه‌كه‌م) له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ گه‌رمیان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به یاوه‌ری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران سه‌ردانی ناحیه‌ی جه‌له‌ولای كرد.
له‌و سه‌ردانه‌یدا، یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئامانجی ئێمه له سه‌ردانی ناحیه‌ی گوڵاڵه په‌یامێكه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وناوچانه‌ی له‌ده‌ست تیرۆریستان ئازاد ده‌كرێن ده‌ستبه‌جێ ئاوه‌دان بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ناوی.
ووتیشی: پێویسته دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا هێزێكی پێشمه‌رگه و ئاسایش تێدا جێگیربكرێت و خزمه‌تگوزاری باش بۆ ئه‌و هێزانه دابین بكرێت تا بتوانرێت له رێگه‌ی ئه‌و هێزانه‌وه پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابنرێت.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشیگه‌یاند: ئه‌ركی حكومه‌تی عێراقه ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ست تیرۆریستان ئازادكراون ئاوه‌دان بكاته‌وه ئه‌وش له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان.
417 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|