ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (1ی تشرینی یه‌كه‌م) له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی كۆبوویه‌وه.
له‌و كۆبوونه‌ویه‌یه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: گه‌رمیان ناوچه‌یه‌كی گرنگی كوردستانه‌و له رابردوودا خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ر شالاوی ئه‌نفال كه‌وتوون و قوربانی زۆری داوه.
ووتیشی: ئامانج له‌م كۆبوونه‌وه‌یه له نزیكه‌وه ئاگاداربوونه له داواكاری رێكخراوه‌كان بۆ سنوره‌كه و كاركردن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكارییانه‌ی كه له رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه ده‌كرێت كاریان له‌سه‌ر بكرێت.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه چه‌ندین پرسیار و پیشنیار خرایه به‌رده‌ستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه دیارترینیان پرسی به پارێزگاكردنی گه‌رمیان بوو.
له‌به‌رامبه‌ردا، یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌باره‌ی پرسی به پارێزگابوونی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له ماوه‌ی رابردوودا په‌رله‌مانی كوردستان كاری له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كردووه و به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند قه‌زایه‌كی تری هه‌رێم داوایان كردووه بكرێن به پارێزگا داوامان له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه، پێورێك دابنرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ناوچانه‌ی داواكراوه بكرێن به پارێزگا.