نرخی دراو و زێڕ و شمه‌ك و خۆراك له بازاڕه‌كانی شاری كه‌لار
17 / 8 / 2015
له نوسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی گه‌رمیان نرخی ئه‌مڕۆی دراو و زێر و شمكی له بازاڕی شاری كه‌لار ئاشكراكردووه.
له نوسراوه‌كه‌دا كه به‌رواری ئه‌مڕۆ (17ی ئاب)ی له‌سه‌ره هاتووه، 100 دۆلاری ئه‌مریكی به 122 هه‌زار و 400دیناره و 100 یۆرۆ به 135 هه‌زار دیناره و 1000 تومه‌نی ئێرانی به 370 دیناره.
له‌به‌شێكی تری نوسراوه‌كه‌دا هاتووه، نرخی یه‌ك مسقاڵ زێڕی عه‌یار 24 به 219 هه‌زار دیناره و یه‌ك مسقاڵ زێری عه‌یار 21 به 193 هه‌زار دیناره و یه‌ك مسقاڵ زێری عه‌یار 18 به 167 هه‌زار دیناره.
له‌به‌شێكی تری نوسراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانی گه‌رمیاندا، نرخی چه‌ندین جۆری شه‌مه‌ك و خۆراك له بازاڕه‌كانی شاری كه‌لار خراوه‌ته‌ڕوو.
بۆبینینی نرخی شمه‌كه‌كان كلیك له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌ی لای خواره‌وه بكه:
292 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|