به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی تاقیگه‌ی بیناسازی گه‌رمیان ده‌ستبه‌كاربوو
17 / 8 / 2015
به‌یانی ئه‌مڕۆ (17ی ئاب) له رێوڕه‌سمێكدا به‌ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌رێوه‌به‌ری نوێی تاقیگه‌ی بیناسازی گه‌رمیان ده‌ستبه‌كرابوو.
له‌سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه تێدا سه‌رۆك به‌شه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه و به‌رێوه‌به‌ری پێشوو ئاماده‌ی بوو، عه‌بدوڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، ده‌ستخۆشی له‌به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه كرد بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی باش و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ خواست و پشتوانی و پاڵپشتی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی بۆ سه‌ركه‌وتن له كاركانیدا دوپاتكرده‌وه.
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ووتیشی: له ماوه‌ی رابردوودا به‌رێز كه‌مال فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه له دوای پێنج ساڵ خزمه‌تكردن، له‌سه‌ر داوای خوای ده‌ستی له‌كاركێشاوه‌ته‌وه ئێمه‌ش له ئيداره‌ی گه‌رمیان ماندوبوونی به‌رز ده‌نرخێنین.
هاوكات ئه‌ندازیار نه‌به‌رد مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاقیگه‌ی بیناسازی گه‌رمیان رایگه‌یاند: هه‌موو هه‌وڵه‌كانی چڕده‌كاته‌وه بۆ به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی و خزمه‌تكردن ئه‌وه‌ش له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی زیاتری پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی سنوره‌كه.
633 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|