له داهاوویه‌كی نزیكدا پرۆژی دروستكردنی پردی دووه‌می گرده‌گۆزینه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
8 / 7 / 2015
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كاروباری هونه‌ری ئاشكرایكرد، دوای هه‌وڵێكی زۆری ئیداره‌ی گه‌رمیان كه له چه‌ند ساڵی رابردوودا بۆ دروستكردنی پردی دووه‌می گرده‌گۆزینه خستبویه گه‌ڕ، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پرۆژه‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ كاروباری هونه‌ری ئه‌مڕۆ (8ی ته‌مموز) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له دیوانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاند: له ساڵی 2012 سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و ئیداره‌ی گه‌رمیان داوای لێ‌كرد ئه‌و پرده دروستبكرێت و ئه‌ویش به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ی دا و دواتر له‌ساڵی 2014 دیزاینی پرۆژه‌ی دروستكردنی پردی دوه‌می گرده‌گۆزینه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرده‌كۆنه‌كه و به دوسایدكردنی به‌شێك له رێگای ئه‌و دیوی پرده‌كه درایه وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و بڕی 20 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كرا به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داریی پرۆژه‌كه نه‌چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ووتیشی: دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش به‌هۆی گرنگی ئه‌و پرده‌وه ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌یان نوسراوی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه كرد و خودی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان له هه‌موو سه‌ردانه‌كانیدا بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له دروستكردنی پرده‌كه كردۆته‌وه.
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان راشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونیدا وه‌زیری نوێی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان جه‌ختی كرده‌وه كه له ئێستادا ئیداره ته‌نها داواكاری ئه‌وه‌یه ئه‌و پرده دروستبكرێت، خۆشبه‌ختانه ئه‌ویش به‌ڵێنی دروستكردنی پرده‌كه‌ی دا.
یونس ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌هۆی به‌رده‌وامی قه‌یرانی دارییه‌وه له‌م مه‌رحه‌له‌یه‌دا ته‌نها پردی دووه‌می گرده‌گۆزینه دروستده‌كرێت و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پرده‌كۆنه‌كه و دووسایدكردنی رێگاكه له ئێستادا جێبه‌جێناكرێت.
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌رباره‌ی بودجه‌ی پرۆژه‌كه ئه‌وه‌ی ووت "له بودجه‌ی پرۆژه جیاجیاكانی بوژانه‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆمه‌ڵێك پاره مایه‌وه، له دوا سه‌ردانیدا بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌په‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان داوایكرد له‌و پاره‌یه ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێبكرێت، خۆشبه‌ختانه له دوا كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای بوژانه‌وه‌ی گه‌رمیان كه وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رۆكیه‌تی، به‌كۆی ده‌نگ بڕیاردرا ئه‌و پاره‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه ته‌رخان بكرێت".
ووتیشی: دوێنی (7ی ته‌مموز) ته‌ندری پرۆژه‌كه كراوه‌ته‌وه و خۆشبه‌ختانه له داهاتوویه‌كی نزیكدا پرۆژه‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه بۆ گه‌رمیان و چاره‌سه‌ری به‌شێكی زۆر له كێشه‌كانی هاتوچۆ ده‌كات چونكه رێگه‌ی بازرگانی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانی له‌سه‌ره هه‌ر بۆیه جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌وه ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین كه هه‌وڵیاندا بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش به‌رز ده‌نرخێنین".
389 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|