لیژنه‌یه‌ك بۆ گرفته‌كانی پرۆژه‌ی كه‌لاری نوێ پێك ده‌هێنرێـت
10 / 5 / 2015
به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ كێشه و گرفته‌كانی پرۆژه‌ی كه‌لاری نوێ و گوێگرتن له داواكاری هاوڵاتیان، ئه‌مڕۆ(10ی ئایار) جێگری سه‌رپه‌رشتياری ئیداره‌ی گه‌رمیان به ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌شداربوونی پرۆژه‌ی كه‌لار نوێ كۆبوویه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هاوڵاتیانی به‌شداربووی پرۆژه‌كه‌وه له رێگه‌ی یاداشتێكته‌وه چه‌ند داواكاریه‌كیان ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی كرد، كه خۆی ده‌بینيه‌وه له رێگه نه‌دان به درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی پرۆژه‌كه و به‌داواچوون بۆ ئه‌و مه‌وادانه كه له پرۆژه‌كه گۆرانكاری تێدا كراوه هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی خزمه‌تگوزاری پێویستی ناو پرۆژه‌كه وه‌كو دروستكردنی قوتابخانه و نه‌خۆشخانه رێگاوبان و ئاوه‌رۆ. دوای گوێگرتن له داواكاریه‌كانیان یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان رایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی پرۆژه‌كه ئیداره‌ی گه‌رمیان هه‌میشه چاودێری پرۆژه‌ی كه‌لار نوێ كردووه و هه‌وڵی جدی داوه بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه له كاتی خۆیدا، له ئێستاشدا پشتگيری ته‌واوی داواكاریه‌كاننتان ده‌كه‌ین.
دواتر جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان بریاریدا به‌دروستكردنی لیژنه‌یه‌ك له نوێنه‌رایه‌تی ئیداره‌ی گه‌رمیان و وه‌به‌رهێنانی سلێمانی و نوێنه‌ری هاوڵاتیانی به‌شداربووی پرۆژه‌كه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و داواكاریانه‌ی كه به‌شداربووانی پرۆژه‌كه له یاداشته‌كه‌دا خستویانه‌ته‌روو.
سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی مۆله‌تی كاركردنی وه‌به‌رهێنی پرۆژه‌كه یونس ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌ی خسته‌روو، ئیداره‌ی گه‌رمیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی رێگریكردن ده‌دات له درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێن بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه له كاتی خۆیدا ته‌واو بێـت.
360 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|