له‌مساڵدا 544 هاوڵاتی رویان له‌سه‌نته‌ری راهێنان و چاره‌سه‌ری ده‌روونی كردووه
4 / 5 / 2015
له‌مساڵدا سه‌نته‌ری راهێنان و چاره‌سه‌ری ده‌روونی كه‌لار، پێشوازیی له زیاتر له 540 هاوڵاتی كردووه‌و چاره‌سه‌ر و رێنمایی ته‌ندروستیان پێشكه‌ش كراوه.
سه‌نته‌ری راهێنان و چاره‌سه‌ری ده‌روونی كه‌لار، یه‌كێكه له سه‌نته‌ره‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان، كه‌ماوه‌ی كه‌متر له دوو ساڵه دامه‌زراوه.
به‌پێی ئامارێكی سه‌نته‌ره‌كه كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی (ئیداره‌ی گه‌رمیان) نێردراوه، له‌ماوه‌ی چوار مانگی رابردووی ئه‌مساڵدا، 544 هاوڵاتی سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كه‌یان كردووه و چاره‌سه‌ری پێویستیان وه‌رگرتووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه رێنمایی پێویستیان پێشكه‌شكراوه.
له ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، سه‌نته‌ره‌كه جگه له بینین و چاره‌سه‌ری نه‌خۆش، چه‌ندین چالاكیی هۆشیاریی ئه‌نجام ده‌دات، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا، له‌و چوار مانگه‌دا، 218 سیمیناری له باخچه‌كانی ساوایان و قوتابخانه‌كان و نووسینگه‌كانی شۆفێریی ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ك 15 به‌رنامه‌ی رادیۆیی و 2 به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنیی سازداوه، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی 12 خولی راهێنان بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی.
204 جار خوێندراوه‌ته‌وه |
|
|
|