گهرمیان: مانگی رابردوو حهوت شوێنكار سزا دراون
3 / 5 / 2015
لە ماوەی مانگی (نیسان) ی ئەمساڵدا، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، لەلایەن لیژنەكانی بهڕێوهبهرایهتی چاودێریی بازرگانی گهرمیانهوه، لە ئەنجامی پشكنینی زیاتر لە 670 شوێنكار، حهوت شوێنكار سزادراون، بەرامبەریشدا زیاتر لە 130 شوێنكار خۆیان خۆراكی بەسەرچوویان ڕادەستی لیژنەكان كردووە.
لهو بارهوه حیكمەت ئەحمەد، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی گەرمیان به سایتی (ئیدارهی گهرمیان)ی راگهیاند:لە ماوەی مانگی نیسانی ئهمساڵدا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان پشكنین بۆ 671 شوێنكار كراوە و بەهۆی بوونی خۆراكی خراپ و ماوە بەسەرچووە یهك فرۆشیار سزادراوه و بەهۆی هەڵنەواسینی نرخیشهوه شهش فرۆشیار سزادراون .
وتیشی: "هەر لەو ماوەیەدا 131 فرۆشیار خۆیان خۆراكی خراپ و ماوە بەسەرچوویان ڕادەستی لیژنەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی گهرمیانیان كردووە.
بهڕێوهبهری چاودێری بازرگانی گهرمیان ووتیشی"هەر لەماوەی مانگی ڕابردوودا لە لایەن لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوه نزیكەی یەک تۆن و 346 کیلۆ گرام خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچوو دەستی بە سەرا گیراوە بهجۆرێك هەندێک لەو خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچوانە لەلایەن خودی فرۆشیارەکانەوە ڕادەستی لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان کراوە".
حیكمەت ئەحمەد ڕاشیگەیاند: كۆی بڕی ئەو پارەیەی لە سەرپێچیكاران وەرگیراوە بریتییه له 230 ههزار دینار.
663 جار خوێندراوهتهوه |
|
|
|